٢٠ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:٤٩
Source: Mehrnews
عێراقچی: پلانی ئەتۆمی ئێران ڕێگەچارەی سەربازیی نییە

وزیری دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بە پێشێل‌کاریی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتی زانی و وتی: پلانی ئەتۆمی ئێران ڕێگەچارەی سەربازیی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵیCGTN ی چین، سەبارەت بە پلانی ئەتۆمی ئێران، گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و ئەندامێتی تاران لە ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای، هەڵویستی تارانی شێ کردەوە.

عێراقچی بە ئاماژە بەوەی کە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەلماندی کە پلانی ئەتۆمی ئێران، ڕێگەچارەی سەربازیی نییە، وتی: تاقە ڕێگەی کارا، دیپلۆماسی و دانوستانە و مۆسگەربوونیشی کاتێک مومکینە کە لایەنی بەرامبەر دەست لە زێدەڕۆیی سەربازیی هەڵبگرێت و زیانەکانی ئێران قەرەبوو بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو دەستدرێژییەی بە پێشێلکاریی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتی زانی و وتیشی: ئەو هێرشە پێشێلکارییەکی گەورەتر و بەدوور لە لێبوردنە، چونکە دەتوانێ پاشهاتێکی ژینگەیی کارەساتباری بۆ مرۆڤایەتی بەدواوە بێت.

ناوبراو سەبارەت بە ئەندامێتی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای، ڕایگەیاند: ئێران بەهایەکی زۆر بە ئەندامێتی خۆی لەو ڕێکخراوەیە دەدات و هەولەکانی شانگهای بۆ نرخاندن و پێگەدان بە وڵاتانی باشوور لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زۆر گرینگە و وەک دەبینین وڵاتانێکی زۆر لە هەوڵی تەڤڵ‌بوون بەو ڕێکخراوەن و ئەوە لەجێی خۆیدا گرینگە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha